بەغدا - INA
بەبۆنەی رۆژی ئەندازیاری عێراقی،محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە پۆستێكی لە سەكۆی (X) بڵاوی كردۆتەوە ودواتر ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و وتی : لەرۆژی ئەندازیاری عێراقی،سڵاو وپیرۆزبایی و رێز بۆ هەموو ئەندازیارێكی عێراقی كە رۆڵ و پشكی لە ئاوەدانكردنەوەی عێراق هەیە،هەڵگری بەرپرسیاریەتی شكۆمەندە لە پەرەپێدانی زۆربەی بواریەكانی ئابووری وگەشە پێدان.
هەروەها سەرۆك وەزیران وتی : ئێمە متمانەمان بەتەواوی ئەندازیاری خۆمان هەیە لە گۆڕەپانەكانی كاركردن كە ئەوانەی بەرهەم دەهێنن كە حكومەت بەرنامە و پرۆژەی گەورەی بۆی دارشتوون،ئەندازیارەكانی عێراق درێژە پێدراوی میراتی شارستانی رافیدەێنی داهێنەركاران وسەركردەكانی گۆڕەپانی كار لەپێناو دوارۆژێكی پرشنگدار.