كەش و هەوا: بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 25-05-2024, 11:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی تۆز وخۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكات.
    لەبەیاننامەیەكی دەستەكەدا دكە بەەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و خۆڵێكی سوك بەرز دەبێتەوە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست وكەمێك لە ناوچەكانی باكوور و باشوور دادەبەزێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزدەبنەوە لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
    كەشوهەوا بۆ چوارشەممەی داهاتوو بەگشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی باكور، و چەند پلەیەك بەرز دەبێتەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور.