بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق و شاندی یاوەری گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری كۆمارلە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداا هاتووە : سەرۆك كۆماری عێراق بەمەبەستی سەرەخۆشی كۆچی دوایی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوەڵانی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.