بەغدا - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە پێویستی ڕاگرتنی دەستدرێژی لە ڕەفەح بە دەربڕینی ویژدانی زیندووی جیهان ستایشی كرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە عێراق چەندین جار داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە كە بەرپرسیارێتی خۆی لەئەستۆ بگرێـت بۆ ڕێگریكردن لە دڕندەیی داگیركاری.
سودانی لە پۆستێكی لەسەكۆی (X)و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و وتی : ئێمە سەیری بڕیارەكەی دادگای نێودەوڵەتی دەكەین سەبارەت بە پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێ دەستدرێژی دژی گەلەكەمان لە ڕەفەح، وەك دەربڕینی ویژدانی زیندووی جیهان، لەگەڵ فراوانبوونی گرنگی بڕیارەكە بۆ ئەوەی هەموو شەڕەكانی جینۆساید بگرێتەوە كە ڕووبەڕووی فەلەستینییەكان دەبنەوە لە غەززە.
هەروەها وتی: عێراق چەندین جار داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت بۆ ڕاگرتنی دڕندەیی داگیركاری، هەروەها كار بۆ كۆتایی هێنان بە ئازارەكانی تەواوی گەلێك بكات كە تەنها داوای مافی ژیانی خۆیان دەكات.