ئۆپەراسیۆنێكی قاچاخی دەرمانی بێ مۆڵەت لە هەولێرەوە بۆ بەغداد پوچەڵدەكرێتەوە

ئەمنی
  • 24-05-2024, 21:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: كە ئۆپەراسیۆنێكی قاچاخی دەرمانی بێ مۆڵەتی لە هەولێرەوە بۆ بەغداد پووچەڵكردووەتەوە.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە لیوای 22ی هێزەكانی حەشدی شەعبی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك و ڕۆژهەڵاتی دیجلەی هێزەكانی حەشدی شەعبی، توانیان ئۆپەراسیۆنێكی قاچاخی دەرمانی بێ مۆڵەت لە پارێزگای هەولێرەوە بۆ بەغدادی پایتەخت پووچەڵ بكەنەوە .
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: چالاكەیەكە لە كاتی بۆسەیەكی تۆكمەدا بوو لە بەرزاییەكانی حەمرین، كە هێزەكە توانیان ئۆپراسیۆنێكی قاچاخی بارێكی گەورەی دەرمانی بێ مۆڵەت كە لە هەولێرەوە دەڕۆشت بۆ پارێزگای بەغداد پووچەڵ بكەنەوە و شۆفێری بارهەڵگرەكەش دەستگیربكەن.
    رونیشیكردەوە: ڕێكارە پێویستەكان بەرامبەر بە دەستگیركراوەكە و دەرمانەكانیش گیراوەتەبەر.