بەغداد - INA
كۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەكان لە وەزارەتی نەوت تەئكیدیكردەوە: قەیرانی بەنزین چارەسەر كراوە و لە وێستگەكاندا بە بڕی پێویست بەردەستە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە حسێن تاڵب، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: چاكردنەوە بۆ پاڵاوگەی كەربەلا ئەنجامدرا لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكاری كۆرییەوە، دوای ئەوەی كاركردن تیایدا بۆ ماوەی بیست ڕۆژ ڕاگیرا.
ئاماژەی بەوەشكرد: دواكەوتنی ئەو كەشتیانەی بەنزینی هاوردەیان هەڵگرتبوو بەهۆی بارودۆخی كەشوهەواوە لە ڕێگەی بەندەرەكانی عێراقدا دواكەوتن هەبوو، ئێستا گەیشتوون و دەستیان بە پەمپكردنی بارەكانیان كردووە. هەروەها هۆكاری یاریدەدەر لە پاڵاوگەی بێجی بەهەمان شێوە گەڕاوەتەوەو بەشدار دەبێت لە گەڕانەوەی بەرهەمهێنان.
وتیشی: قەیرانەكە مامەڵەی لەگەڵ كراوە، ئێوارەی ئەمڕۆ و سبەی دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە دوای ئەوەی بڕێكی پێویست بۆ دابینكردنی پێویستییەكە دابینكراوە.