بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و دەستبەسەرداگرتنی نزیكەی 13 كیلۆ ماریجوانا مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئۆپەراسیۆنەكە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری و بەدواداچوون بۆ ڕێڕەوی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان بووە، لە ئەنجامدا ئەندامانی تۆڕەكە دەستگیركران، لەنێویاندا دوو تۆمەتبار كە لە پارێزگای سلێمانی بوون و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەندامانی تۆڕەكە بازرگانی و فرۆشتنیان بە ماددە هۆشبەرەكانیان دەكرد بە شێوازی داهێنەرانە و بە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بۆ وەرگرتن و گەیاندنی ماددە هۆشبەرەكان.