بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، نوێنەرایەتی حەجی عێراق ئاماری هەفتەی یەكەمی شاندی حاجیان بۆ خاكی پیرۆز ڕاگەیاند.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی نوێنەرایەتی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ژمارەی ئەو حاجیانەی لە ڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە گەیشتوونەتە خاكی پیرۆز گەیشتووەتە (9384) حاجی، ئێستاش لە مەدینەی منەوەرە و مەككە موكەڕەمە دان.
ئاماژەی بەوەشكرد: نوێنەرایەتی بە هاوكاری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی و هێڵی ئاسمانی عێراقی، (7034) حاجی لەڕێگەی فڕۆكەخانەكانی عێراقەوە گواستراوەتەوە، هاوكات (2350) حاجی لەڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە رەوانە كراون، كە هاوكات لەگەڵ هەوڵێكی خزمەتگوزاریی گەورە و ئاسان بوو لە پرۆسەی گواستنەوەدا.
نوێنەرایەتیەكە ئاماژەی بەوەشكرد: ژمارەی حاجیان لە مەدینە گەیشتووەتە (7190) حاجی، لە كاتێكدا لە مەككە (2194) حاجی هەیە، كە تا دوێنێ دوای ئەنجامدانی مەراسیمی سەردانكردنی شاری پێغەمبەر، (د.خ).