كەشوهەوای عێراق .. زریانی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 24-05-2024, 14:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی كەشناسی رەوشی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی ڕوودانی زریانی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كەش و هەوا بۆ سبەینێ شەممە، نیمچە هەور و تۆزاوی دەبێت لەگەڵ ئەگەری زریانی خۆڵ لە ڕۆژدا، هەروەها كەشوهەوا وردە وردە باشتر دەبێت و لە پاشنیوەڕۆدا لە ناوچەی باكورەوە دەست پێدەكات، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن لە ناوەڕاست و ناوچەكانی باكوور و ڕۆژئاوای ناوچەی باشوور، لە كاتێكدا كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باشوور.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ڕۆژی یەكشەممە كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و خۆڵێكی سووك، هەروەها پلەكانی گەرما نزیك دەبن، لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باشوور چەند پلەیەك دادەبەزێت، هەروەها با لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور چالاك دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە تۆز و خۆڵ زیاد بكات.
    رونیشیكردەوە: دووشەممەی داهاتوو كەش و هەوا بەگشتی ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، با لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور چالاك دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات.
    ئاشكراشیكرد: پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەم شێوەیەیە؛ كەش و هەوا ئاسایی دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و وردە وردە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات دەگۆڕێت بۆ هەور، با مامناوەند دەبێت لە باكووری ڕۆژئاوا، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.