وتەبێژی حكومەت فۆرمی نوێی مامەڵەكردن لەگەڵ نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكرادەكات

سیاسی
  • 24-05-2024, 14:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی ، فۆرمی نوێی مامەڵەكردن لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكانی ئاشكراكرد.
    عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: نوێنەرایەتی یونامی لە مانگی هەشتی ساڵی 2003، دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو و بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نەبوونی حكومەت، كە ئەنجوومەنی حوكم كارە نوێیەكانی خۆی لە عێراق ئەنجام دەدا، پێكهێنرا.
    ئاماژەی بەوەشدا: بیرۆكەكە ئەوەبوو كە نەتەوە یەكگرتووەكان كۆمەڵێك شارەزا بنێرێت بۆ پێشكەشكردنی ڕاوێژ لە بوارەكانی سیاسی، دادپەروەری ئینتقالی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و هتد، بە مەبەستی یارمەتیدانی حكومەتی عێراق و پێشكەشكردنی ڕاوێژ و بۆچوون، بۆ ئەوەی وەك ڕاوێژكاری حكومەت هەژمار بكرێن.
    رونیشیكردەوە: دۆسیە بۆ ئەو پسپۆڕانە دەستنیشانكرا، دیارترینیان پاڵپشتیكردنی حكومەتە لەڕووی سیاسییەوە، بەتایبەتی لەگەڵ پێكهێنانی حكومەت، هەڵبژاردن، پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، پرسی كەركوك، ململانێی پێكهاتەكان، پێكهێنانی پەرلەمان، پشتگیری لە چوارچێوەی دادوەری و یاسایی، دەستە سەربەخۆكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، جگە لە پێشكەشكردنی ئامۆژگاری و هاوكاری سەبارەت بە ناكۆكیە سنوورییەكان، چ لەگەڵ ئێران یان توركیا و سعودیە و كوەیت یان ئوردن، و كارەكە بەردەوام بوو چونكە بارودۆخی عێراق لەو كاتەدا پێویستی بەو جۆرە هاوكارییە هەبوو.
    ئاشكراشیكرد: ئەو نوێنەرایەتییە لە عێراق كاری كردووە و خزمەتێكی گەورەی پێشكەش بە گەلی عێراق كردووە، هەوڵیداوە پاڵ بە سەقامگیری پرۆسەی سیاسییەوە بنێت، هەروەها ڕاپۆرتی گرنگی پێشكەش بە نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە، لەسەر بنەمای ئەوان بڕیاری گرنگی دەركردووە بۆ پشتیوانیكردنی حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق و پرۆسەی سیاسی و گەلی عێراق.
    جەختیشیكردەوە: حكومەت و گەلی عێراق ئەو خزمەتە گەورانەیان لەبیرە، لە یادەوەری عێراقیشدا بە نەمری دەمێننەوە، و ئەو ڕووداوە پڕ لە ئازارە لەبیر ناكەین، كە یەكەم تەقینەوە بوو كە بینای نەتەوە یەكگرتووەكان لەو كاتەدا بەركەوت و ڕۆیشتنی سەرۆكی نوێنەرایەتی یونامی لە عێراق سێرجیۆ دی مێلۆ، لەگەڵ 30 ئەندامی نوێنەرایەتییەكە.
    راشیگەیاند: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سوپاسی هەموو ئەو كەسایەتیانەی كرد كە یونامییان وەرگرتووە تا جێنین پلاسخارت بەناوی حكومەت و گەلی عێراقەوە، و وتیشی: ئەم بابەتە 21 ساڵە بەردەوامە، هەربۆیە ئەگەر بڵێین حكومەتەكانی پێشووی دوای 2003ی عێراق پێویستیان بە هەندێك هاوكاری هەبوو، ئەوا حكومەتی عێراق لەم ساڵانەی دواییدا پێگەیشتووە و ئەزموونی سیاسی كەڵەكە بووە، دامودەزگاكانی عێراق بەرەو پسپۆڕی و پیشەیی و ڕۆڵی تەواو دەڕۆن و كەسایەتی چالاك و شارەزای باڵای سیاسیمان هەیە.
    تەئكیدیشیكردەوە: پێشنیازی حكومەتی عێراق ئەوەیە كە یونامی تا دوای هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بمێنێتەوە، چونكە حكومەت داوای كرد كە دوا ماوەی ئامادەبوونی نوێنەرایەتیەكە 31ی كانونی یەكەمی 2025 بێت و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانیش لە مانگی تشرینی دووەمدا بێت، بەمەش نوێنەرایەتیەكە دەبێت ئامادەبوون لە هەڵبژاردنەكاندا بەپێی داواكاری حكومەتی عێراق، و وتیشی: ئەگەر بڕیارە پێش ئەم وادەیە ئەركەكە هەڵبوەشێتەوە، حكومەتی عێراق داوایەك پێشكەش بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات بۆ پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەتمەند بۆ هەڵبژاردنەكان كە دێن بۆ هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و سەرپەرشتیكردنیان ، چاودێری، پاشان پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەو پێیەی ئەمە بۆ پرۆسەی سیاسی و حكومەت پێویستە.