سەرۆك وەزیران كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ پارێزگای نەجەفی ئەشرەف دەهێنێت

سیاسی
  • 23-05-2024, 22:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆتایی بە سەردانەكەی بۆ پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف پێهێنا.
    بەپێی بەیاننامەیەكی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، سەردانەكە بریتی بووە لە؛
    ■ دەستپێكردنی پاكێجێك لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگا، بە تێچووی كۆی گشتی (555.808) ملیار دینار، كە بریتین لە: 
    - پڕۆژەیەك بۆ تۆڕ و هێڵی گواستنەوە بۆ ئاوەڕۆكانی گەڕەكی ئەلنیدا، بە تێچووی 150 ملیار دینار. 


    - ئامادەكردنی دیزاین و توێژینەوە بۆ ڕێگای چواردەوری نەجەف، و بەستنەوەی بە ڕێگاكانی بەرەو كەربەلا بە تێچووی 10 ملیار دینار.


    - ئامادەكردنی دیزاین و توێژینەوە بۆ دیزاینكردنی ڕەوتی گواستنەوە لە پارێزگای نەجەف بە تێچووی 20 ملیار دینار.


    - ئاوەڕۆكانی سەنتەری قەزای منازرە، بە تێچووی 71.750 ملیار دینار. 


    - ئاوەڕۆی ناحیەی قادسیە، بە تێچووی 14.370 ملیار دینار. 


    - ئاوەڕۆی ناحیەی حیرە بە تێچووی 38.500 ملیار دینار. 


    - ئاوەڕۆی ناحیەی حورییە، بە تێچووی 27.900 ملیار دینار. 


    - ئاوەڕۆی ناحیەی عەباسیە، بە تێچووی 32.250 ملیار دینار. 


    - پڕۆژەی ئاوەڕۆی وێستگەی پاڵاوتنی نەجەف/قۆناغی دوو، بە تێچووی 140 ملیار دینار. 


    - بەستنەوەی ڕێگای خێرای كفل-قاسم/ ڕێڕەوی دووەم بە درێژی 30 كم، بە تێچووی 51 ملیار دینار.
    ■ دەستپێكردنی كار لەسەر پڕۆژەكانی گەشەپێدانی شارستانی بۆ لای باشووری ڕۆژئاوای سەحن حەیدەری شەریف.


    ■ ڕاگەیاندنی پاكێجێك لە پڕۆژەكان بۆ عەتەبە، كە لە خشتەكانی بودجەی ساڵی 2024دا جێگیركرابوو، كە بریتین لە:


    - پڕۆژەیەك بۆ بەدەستهێنانی ئەو باڵەخانانەی كە دەكەونە لای باشووری مەزاری پیرۆز، بە تێچووی 65 ملیار دینار.


    - پرۆژەی نەخۆشخانەی عەفافی ئافرەتان، بە تێچووی 10.312 ملیار دینار.


    - پڕۆژەیەكی بەدەستهێنان بۆ پەرەپێدانی دیوی باشووری سەحن حەیدەری، بە تێچووی 75 ملیار دینار. 


    - پرۆژەی دروستكردنی تونێلی رەسوڵ (د.خ) بە تێچووی 12 ملیار دینار. 


    - پڕۆژەی تونێلی توسی، گۆڕەپانی ماڵئاوایی، بە تێچووی 16.4 ملیار دینار. 


    - تەندروستی ڕێڕەوی حەرام و رەواق ئەبوتالیب، بە تێچووی 11 ملیار دینار.


    - دابینكردنی پێداویستی نەخۆشخانەی عەفاف، بە تێچووی 11 ملیار دینار. 


    ● دەستپێكردنی كارە جێبەجێكارەكانی پڕۆژەی كارگەی شووشەی دیار عێراقی.


    ● بەسەركردنەوەی قۆناغەكانی كاركردن لەسەر پڕۆژەی نەخۆشخانەی گشتی حەكیمی گشتی، بە توانای 200 قەرەوێڵە.


    ● سەردانێكی مەیدانی بۆ پڕۆژەی وێستگەی پاككردنەوەی ئاوەڕۆ لە شاری نەجەف/قۆناغی دووەم.


    ● كردنەوەی تاقیگەی كۆنترۆڵ و توێژینەوەی دەرمان لە شاری نەجەفی ئەشەرەف.


    ● كردنەوەی هۆتێل (نەسیم نەجەف) كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت.


    ● كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و پێكهاتەكان لە پارێزگا.


    ● كۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارێزگای نەجەف و سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا.


    ● دیدار لەگەڵ فەرماندەكانی دەزگاكانی ئەمنی و سەربازی لە نەجەف.


    ● كۆبوونەوە لەگەڵ شێخی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگاكە.


    ● كۆبوونەوە لەگەڵ كۆمەڵێك لە خۆپیشاندەرانی نەجەف.