سەرۆك وەزیران: پشتگیری هۆزەكان بۆ دەزگا ئەمنییەكان باشترین یارمەتییە بۆ دەوڵەت لە جێبەجێكردنی پلانە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكانیدا

سیاسی
  • 23-05-2024, 21:38
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە ڕەوتی چاكسازی لە خزمەتگوزاری و واقیعی ئابووریدا پێویستی بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەیە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ شێخی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف كۆبووەوە.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی دووپاتیكردەوە: كە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانەكانیدایە بۆ پارێزگاكان، بۆ زانینی واقیعی خزمەتگوزاری و كاری فەمانگە و دامەزراوەكان، و وتیشی: دیدار لەگەڵ شێخ و كەسایەتییە دیارەكان لە نەجەف تایبەتە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرنگییەی كە ئەو شارە نوێنەرایەتی دەكات.
    راشیگەیاند: بەشداری و هەڵوێستی هۆزە ڕەسەنەكانمان لە قۆناغەكانی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق شەرەفمەندایە و ئێستاش پایەیەكی سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتن، و وتیشی: نەوەی هۆزەكان ئەمڕۆ سەركردەی دەوڵەتن بە دامەزراوە ئەمنی و مەدەنییەكانیەوە، و قوربانیی زۆریان دا بۆ پاراستنی دامودەزگاكانی دەوڵەت و پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی دیموكراسی، كاتێك لە ناوچە دوورەكان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بونەوە، لەپێناو پاراستنی ناوی عێراقدا ئەوەی لەلای ئەوان ئازیزترین بوو بەخشییان.
    ڕوونیشیكردەوە: حكومەت ئەركی جێبەجێكردنی هەموو پێداویستییەكانی هاوڵاتیانی گرتۆتە ئەستۆ، و بەپێی پێداچوونەوەیەكی یەكگرتوو بۆ پڕۆژە پێویست و دواكەوتووەكان لە پارێزگاكەدا دەجووڵێت، و وتیشی: وەزارەتەكان ئاڕاستە دەكرێن بۆ پەیڕەوكردنی ڕێچكەی چارەسەری كێشەكان، بەو پێیەی پڕۆژە و ڕێكارەكان لەو بەروارانەدا تەواو دەبن كە لەم سەردانەدا دیاریكرابوون هەروەها تەئكیدی ڕێنماییەكانی كردەوە بۆ پاڵپشتیكردنی جووتیاران.
    سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە: سەركەوتنی حكومەتی خۆجێی سەركەوتنی حكومەتی فیدراڵییە، و وتیشی: ڕەوتی چاكسازی لە خزمەت و واقیعی ئابووریدا پێویستی بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەیە، كە لە سایەی قوربانیدانی شەهیدان و قارەمانە بریندارەكان بەدیهات.
    رونیشیكردەوە: پاڵپشتی هۆزەكان بۆ دەزگا ئەمنیەكان باشترین هاوكارییە بۆ دەوڵەت لە جێبەجێكردنی پلانە خزمەتگوزاری و ئابوورییەكانیدا، هەروەك جەختی لە ڕۆڵی كەرتی تایبەت و پڕۆژەكانی گەشەپێدان كردەوە ، كە لەلایەن ژێرخانی مۆدێرن و پێشكەوتووەوە پشتگیری دەكرێت، لە دروستكردنی هەلی كاری بەردەوام.