سەرۆك وەزیران: دەوڵەت بە هەموو توانایەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاران دەكات

سیاسی
  • 23-05-2024, 21:18
  • +A -A

    بەغداد - INA 
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، تەئكیدیكردەوە: كە دەوڵەت بە هەموو توانایەوە كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاران دەكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە شاری نەجەفی ئەشرەف، لەگەڵ كۆمەڵێك خۆپیشاندەر كە نوێنەرایەتی دەرچوانی ساڵانی پێشوو و كارگێڕانیان دەكرد، كۆبووەوە، و رایگەیاند: سودانی گوێی لە داواكارییەكانیان گرت، كە پێداچوونەوەیان بۆ كرا، ئەوەش ڕەخساندنی هەلی كار بۆ دامەزراندنی كارمەند.
    هەر بەپێی بەیاننامە، سودانی ئاماژەی بە سنوورداركردن و ڕێكارە یاساییەكان كرد كە ناتوانرێت لەم بوارەدا بەدەر بكرێن، بەڵام دەوڵەت بە هەموو تواناكانییەوە كاردەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی بێكاران و ڕەخساندنی دەرفەت بۆیان، لە چوارچێوەی گەشەپێدانی بەردەوامدا كە كەرتی تایبەت بەشداری تێدا دەكات، و بۆ ئەوەی ئەزموونی زیاتریان پێبدرێت و توانای كاركردنیان لە شوێنەكاندا هەبێت.


    سەرۆك وەزیران جەختیكردەوە: لە گرنگی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانە كە لەلایەن حكومەتەوە پەسەندكراون، بەمەبەستی گۆڕینی واقیعی پارێزگاكە، بەتایبەت پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە گەڕەكی ئەلنیدا، و ژێرخانی سەرەتایی تر.