بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای نەجەفی ئەشرەف لەگەڵ شێخی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگاكە كۆبووەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ شێخی هۆزەكان و كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف كۆبوەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ پارێزگاكە.