وەزیری ناوخۆ و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ستایشی هەوڵەكانی پاراستنی ڕێڕەوی حاجیان دەكەن

سیاسی
  • 23-05-2024, 18:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایشی سەرپەرشتیكردنی دابینكردنی پاراستنی شاندی حاجیان، عەبدولئەمیر شەمەری و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی، ستایشی هەوڵەكانی پاراستنی ڕێڕەوی حاجیانیان كرد دوای گەیشتنیان بە بارەگای كۆنترۆڵكەر لە نوخەیب و عەرعەر.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایشی سەرپەرشتیكردنی دابینكردنی پاراستنی شاندی حاجیان عەبدولئەمیر شەمەری و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی، گەیشتنە بارەگای كۆنترۆڵكردنی نوخەیب و عەرعەر بۆ پشكنینی ڕێگای بیابان كە درێژییەكەی زیاتر لە 400 كیلۆمەترە، هەروەها ڕەچاوكردنی جێگیركردن و دابەشكردنی یەكەكان بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی حاجیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزیری ناوخۆ و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ستایشی ئەو ڕۆڵە گەورەیەیان كرد كە كەرتە ئەمنییەكان و ئەو خزمەتگوزاری و ئاسانكارییە پێشكەوتووانەی كە لەلایەن سەرجەم ستافی دەستەی باڵای حەجەوە پێشكەشكراون، و ئەو ڕەزامەندییە گەورەیەیان بەرز نرخاند، كە لەلایەن حاجیانەوە نیشان دەدرێت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەكەكان بەدرێژایی ڕێگاكان، بەردەستبوونی خزمەتگوزاری و وێستگەی پشوودان و خێرایی بەرزی ڕێكارەكانی دەروازەكان كە تەنها چەند خولەكێكی دەوێت.