بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی لیژنەی دارایی عەتوان عەتوانی، جەختیكردەوە: كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو میوانداری وەزیری دارایی دەكات سەبارەت بە خشتەی بودجەی ساڵی 2024.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی لیژنەی دارایی لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرەتای هەفتەی داهاتوو میوانداری وەزیری دارایی دەكرێت سەبارەت بە خشتەی بودجەی ساڵی 2024.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەگەڵ وەزیری دارایی هۆكارەكانی زیادكردنی خەرجییەكانی بەكاربردن و لە سەرووی هەموویانەوە دۆسیەی پارەداركردن تاوتوێی دەكرێت.
وتیشی: ڕێككەوتوون لەسەر تەواوكردنی گفتوگۆكان لەسەر یاسای هەمواركردنەوەی میلاك لە كۆبوونەوەی داهاتوودا، بە ئامانجی پێشكەشكردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بە مەبەستی دەنگدان لەسەری.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات