بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر پێویستی پەرەپێدانی كاری هەواڵگری و ئەمنی لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی فەرماندەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەكانی پارێزگای نەجەفی ئەشرەفی كرد، بە ئامادەبوونی پارێزگاری نەجەف و یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ كاروباری هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی و سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە پارێزگادا.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران رایگەیاند: سەقامگیری ئەمنی نەجەفی ئەشرەف گرنگییەكی زۆری هەیە بەهۆی ئەو پێگەی ئایینی و مێژوویی و كۆمەڵایەتی و شارستانی و كولتوورییەوە كە نوێنەرایەتی دەكات، تەئكیدیشی لە پێویستی پەرەپێدانی توانا تەكنیكی و مەیدانییەكانی دەزگا ئەمنییەكان لە پارێزگاكەدا كردەوە.
دووپاتیشیكردەوە: كە پێویستە كارە ئەمنییەكان هاوتەریب بن لەگەڵ جوڵەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە عێراق، و وتیشی: پێویستە بەرزترین ئاستی هەوڵی هەواڵگری بۆ گەیشتن بە ئاسایش بخەنەگەڕ.
فەرماندەی گشتی رێنماییدا بە گرنگیدان بە كارمەندان و كاروبارەكانیان و دەستنیشانكردنی پێداویستییەكانیان، ئەمەش وایان لێدەكات لە بەرزترین ئاستی ئامادەیی بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو كەیسەكاندا بۆ بەدیهێنانی بەردەوامیی ئاسایش، هەروەها پێویستی مامەڵەی گونجاوی لەگەڵ هاووڵاتیان و ڕەنگدانەوەی وێنەیەكی گەشاوەی دەوڵەت و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان.