سەرۆك وەزیران: كێشەی پڕۆژە دواكەوتووەكانمان چارەسەر كرد و وادەی كردنەوەی نەخۆشخانەی حەكیممان لە نەجەفی ئەشرەف دیاری كرد

سیاسی
  • 23-05-2024, 15:57
  • +A -A

    بەغدا –INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، راگەیاند كە كێشەی پڕۆژە دواكەوتووەكانمان چارەسەر كرد و وادەی كردنەوەی نەخۆشخانەی حەكیممان لە نەجەف ئەشرەف دیاری كرد ، هاوكات ئاماژەی بەوەكرد كە ساڵی ٢٠٢٥ وەك وادەی كردنەوەی نەخۆشخانەی ئەلحەكیم لە پارێزگاكە دیاری كراوە .
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پارێزگار یوسف مەكی كە لە پارێزگاری نەجەف بەرێوەچوو وتێیدا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیی بوو، تێیدا راگەیاند"“دیدگای ئێمە بۆ پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف پەیوەستە بە هێماسازی ئەم شارە گەورەیە بە مێژوو و میراتەكەیەوە، هەروەها بوونی مەزارگەی پیرۆز”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە “لەسەر حكومەتی فیدراڵی هەموو  هەوڵێك دەدات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و پشتگیریكردن لە كارەكانی حكومەتی ناوخۆیی".


    هەروەها سەرۆك وەزیران وتیشی":"بەرنامەی حكومەت بە پلەی یەكەم گرنگی بە خزمەتگوزارییەكان دەدات"، ئاماژەی بەوەشكرد "بەرنامەی خزمەتگوزاری و تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان كە دواكەوتوون و ساڵانێكە بەردەوامن، یەكێكە لەو دۆسێیانەی بۆماوەییە و دەبێت كۆتایی پێبهێنرێت چونكە مانەوەی پڕۆژەكان بە واتای پەرتبوون و لەناوچوون دێت، جگە لە زۆرێك لە پرسە داراییەكان كە تێچووی پڕۆژەكە زیاد دەكەن بە بەراورد بە بەهای ڕاستەقینەی خۆی.


    سەرۆك وەزیران دووپاتیشی كردەوە "بەشێكی گرنگی سەردانەكە و ئەو گفتوگۆیانەی لە كۆبوونەوەی فراوانكراودا ئەنجامدرا، پێداچوونەوە بوو بە پڕۆژە دواكەوتووەكان، لەوانەش پڕۆژەی پاككردنەوەی ئاو و ئاوی پیس. هەموو كێشەكان چارەسەر كرا و ڕەزامەندیمان داوە و وادەی تەواوكردنیان دانا لەم پڕۆژانە، بەتایبەتی نەخۆشخانەی حەكیم، كە هەنگاوێكی گەورەمان لە كاركردندا دۆزیەوە لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكارەوە بە بەراورد لەگەڵ پلانەكە ساڵی ٢٠٢٥ وەك وادەی كردنەوەی نەخۆشخانەكە دیاری كراوە".


    سودانی لە درێژەی قسەكانیدا وتی "پڕۆژەی وێستگەی چارەسەركردن، كە لە چوار وێستگەی چارەسەركردن پێكهاتووە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەكی یەكگرتوودا، و گفتوگۆكە لەگەڵ وەزیری نیشتەجێكردن دەستیپێكرد بۆ ئامادەكردن و دەستپێكردنی قۆناغی یەكەم"، ڕوونیشیكردەوە، "پێداچوونەوە بە پڕۆژەكان لە سەرجەم سێكتەرەكاندا كرا، لەنێویاندا پەروەردەیی".
    ڕوونیشیكردەوە، "پێشتر تەرخانكراو بۆ ئاسایشی خۆراك هەیە، لەو بڕە زیاتر لە 300 ملیار دینار بۆ پارێزگار ماوە"، ڕوونیشیكردەوە "پرۆژەی ژێرخانی لە پێشینەی كارەكانی حكومەت و قایمقامیەتدایە، و ناكرێت لە ساڵی 2024دا بێت شارەكان هەن كە خزمەتگوزارییان نییە".


    ئاماژەی بەوەشكرد، "پارە بۆ 10 پڕۆژە لە نەجەفی ئەشرەف بە بەهای 555 ملیار دینار تەرخانكراوەهەروەها شارە كۆنەكە تایبەتمەندی و بوونی سەردانكەری تێدایە، بەو پێیەی ئێمە پڕۆژەیەكی پاككردنەوەمان تەرخانكردووە بە بەهای 7 ملیار دینار بۆ  سێ ساڵ."
    سەرۆكی وەزیران جەختیشی كردەوە، "ئامانجمان پەرەپێدانی فڕۆكەخانەكان و جێبەجێكردنی پلانی فڕۆكەخانەی بەغدایە لەگەڵ فڕۆكەخانەی نەجەفی ئەشرەف".