بەغدا - INA
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە هەموو ڕێكارەكانی دەستەبەركردنی ڕێڕەوی حەجی وشكانی باشن.
شەمەری لە میانی بەسەركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان كە بەرپرسن لە دەستەبەركردنی پاراستن بۆ ناردنی حاجیان بۆ تماڵی خوای گەورە لە دەروازەی سنووری عەرعەر، هەروەها لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆكرا كە تێیدا وتی: “ئەمڕۆ پێشوازیمان لەو حاجیانە كرد كە بەرەو ماڵی خوای گەورە بەرێدەكەون لەڕێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە دەپەرێنەوە"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە “پشكنینمان بۆ پاراستنی ئەو ڕێگایەی كە نوخەیب و عەرعەر بەیەكەوە دەبەستێتەوە".
جەختیشی لەوە كردەوە كە "هەموو ئەو ڕێوشوێنە ئەمنییانەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا بۆ ئەمنیەتی ڕێگاكە گرتووەتەبەر، باشن".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا