بەغدا - INA - ئەحمەد سمەیسم
وێنەگرتن: عەلی هاشم
ئەمڕۆ پێنجشەممە، كەریم حەمادی، بەرێوبەری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لەگەڵ نەسیر مەمەدۆڤ باڵیۆزی كۆماری ئازەربایجان لە عێراق، هاوكاری هاوبەشی لە بواری ڕاگەیاندنی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرد.
ئەمەش لە میانی پێشوازیكردن لە بەرێوبەری تۆڕی میدیایی عێراق، كەریم حەمادی، لەگەڵ نەسیر مەمەدۆڤ، باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق، لە بارەگای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق لە بەغدا.
لە میانی دیدارەكەدا سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق خواستی خۆی دەربڕی "بۆ پتەوكردنی هاریكاری هاوبەش لە بواری ڕاگەیاندنی نێوان عێراق و ئازەربایجان"، جەختیكردەوە "پێویستی پەیوەندی بەرهەمدار لەنێوان هەردوولا لە تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان و پەرەپێدانی شارەزایی".
لە كاتێكدا باڵیۆزی ئازەربایجان بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی كردەوە كە “ئازەربایجان پەیوەندی مێژوویی و ئایینی و كولتووری هاوبەشی لەگەڵ عێراقدا هەیە كە ساڵانێكە ڕەگ و ڕیشەی داكوتاوە”، ئاماژەی بەوەشكرد كە “لەگەڵ بەرپرسی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق گفتوگۆمان لەسەر ڕێگاكانی پەرەپێدانی بواری ڕاگەیاندن لە نێوان هەردوو وڵات و ئامادەكاری بۆ واژۆكردنی یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەم بوارەدا، كە لە داهاتوودا تەواو دەبێت.
باڵیۆزی ئازەربایجان خواستی وڵاتەكەی "بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و چەسپاندنی هاوكارییە هاوبەشەكانی میدیایی نێوان هەردوو وڵات دەربڕی".