بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پاكێجێك لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەجەف دەستپێدەكات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە، پاكێجێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند بە تێچووی گشتی (555.808) ملیار دینار".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە پاكێجەكە ئەم پرۆژانە لەخۆ دەگرێت:-
■ پڕۆژەی تۆڕ و هێڵەكانی گواستنەوەی ئاوەڕۆی گەڕەكی نیدا بە تێچووی 150 ملیار دینار.
■ ئامادەكردنی دیزاین و لێكۆڵینەوە بۆ ڕێگای پشتوێنی/ دەریای نەجەف و بەستنەوەی بەو ڕێگایانەی كە بەرەو كەربەلا دەڕۆن بە تێچووی 10 ملیار دینار.
■ ئامادەكردنی دیزاین و لێكۆڵینەوە بۆ دیزاینكردنی ڕێكخستنی گواستنەوە لە پارێزگای نەجەف بە تێچووی 20 ملیار دینار.
■ ئاوەڕۆی ناوەندی قەزای مەنازرە بە تێچووی 71.750 ملیار دینار.
■ ئاوەڕۆی ناحییەی قادسیە بە تێچووی 14.370 ملیار دینار.
■ ئاوەڕۆی ناحییەی حیرە بە تێچووی 38.500 ملیار دینار.
■ ئاوەڕۆی ناحییەی حوڕییە بە تێچووی 27.900 ملیار دینار.
■ ئاوەڕۆی ناحییەی عەباسیە بە تێچووی 32.250 ملیار دینار.
■ پڕۆژەی وێستگەی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی نەجەف / قۆناغی دووەم، بە تێچووی 140 ملیار دینار.
■ بەستنەوەی ڕێگای خێرای كفل-ئەلقاسم/ ڕێڕەوی دووەم بە درێژی 30 كیلۆمەتر، بە تێچووی 51 ملیار دینار.