سەرۆك وەزیران فەرمان دەكات خێرا بكرێت لە تەواوكردنی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی شاری نەجەف

سیاسی
  • 23-05-2024, 14:42
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمان دەكات خێرا بكرێت لە تەواوكردنی پڕۆژەی وێستگەی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی شاری نەجەف.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ، سەردانێكی مەیدانی ئەنجامدا بۆ پڕۆژەی وێستگەی چارەسەركردنی ئاوەڕۆی شاری نەجەف/قۆناغی دووەم، كە یەكێكە لە پڕۆژەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانییەكان و كارە گشتییەكان، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ  پارێزگای نەجەف كە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە شارەكە".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی "پێداچوونەوەی بە بەڕێوەچوونی كارە جێبەجێكارییە بەردەوامەكان كرد لە پڕۆژەكە و داوای لە كۆمپانیای جێبەجێكار و كارمەندەكانی كرد هەوڵەكانیان بخەنەگڕ، بەمەبستی خێراكردن بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە، چونكە یەكێكە لە گرنگترین پڕۆژەكانی خزمەتگوزاری لە پارێزگاكەدا".
    هەروەها لەراگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە"توانای پڕۆژەكە دەگاتە (100) هەزار م3 لە ڕۆژێكدا لە ئاوی چارەسەركراو و گونجاوە بۆ بەكارهێنانی كشتوكاڵی و بە یەكێك لە پڕۆژە ژێرخانە گرنگەكان دادەنرێت كە بەشداری لە باشتركردنی دۆخی ژینگەیی و خزمەتگوزاری و بەرهەمهێنانی پیتێنەر دەكات لە شارەكە".