سەرۆك وەزیران : پڕۆژەی بەرهەمهێنانی شوشە یەكەم پڕۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی شوشە و توانای بەرهەمهێنانی 800 تەن شوشەی هەیە

سیاسی
  • 23-05-2024, 14:01
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند پڕۆژەی بەرهەمهێنانی شوشە یەكەم پڕۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی شوشە و توانای بەرهەمهێنانی 800 تەن شوشەی هەیە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای نەجەف كارە جێبەجێكارییەكانی لە پڕۆژەی كارگەی دیار بۆ بەرهەمهێنانی شوشە ڕاگەیاند".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە" ئەم پڕۆژەیە یەكەم پڕۆژەیە، بەپێی ئەو گەرەنتییە سەروەریانەی كە لە بودجەدا پەسەند كراون و بە هەماهەنگی لە نێوان بانكی بازرگانی عێراقی TBI و بانكی هەناردەكردنی ئەڵمانیا جێبەجێ دەكرێت، هەروەها نوێنەرایەتی گرنگترین شێوەكانی هاریكاری لە نێوان عێراق و ئەڵمانیا دەكات كە بناغەكانی لە میانەی سەردانەكەی بەڕێزیاندا بۆ بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دانرا".
    هەروەها "سودانی پیرۆزبایی دەستپێكردنی ئەم پڕۆژە گرنگەی كرد و هەوڵەكانی دەستەی شارە پیشەسازییەكان و وەزارەتی پیشەسازی و لایەنە پاڵپشتییەكانی دیكەی بەرز نرخاند "، جەختی لەوە كردەوە كە "ئەم كارگەیە لە شارێكی پیشەسازیدا جێبەجێ دەكرێت و لەلایەن وەبەرهێنەرێكەوە كە هەموو خزمەتگوزارییەكانی گرتووەتەئەستۆ ئەنجام دەدرێت، هەروەها شارە پیشەسازییەكە ئامادە كاری دەكات بۆ لەخۆگرتنی پیشەسازییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، ئەمەش تایبەتمەندییەكە و ئاواتەخوازین لە هەموو پارێزگاكاندا جێبەجێ بكرێت".
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە پڕۆژە نوێیەكە كرد، كە" یەكەم پڕۆژەیە بۆ بەرهەمهێنانی شوشە و توانای بەرهەمهێنانی 800 تەن شوشەی هەیە لە ڕۆژێكدا، واتە 25%ی پێویستی بازاڕی ناوخۆ دابین دەكات، كارگەكە پشت بە مادەی سیلیكا دەبەستێت كە لە عێراقدا بەردەستە و جەختی لە بەردەستبوونی چەندین ماددەی سەرەتایی دەكیە كردەوە كە وەبەرهێنانیان بۆ نەكراوە، هەروەها فەرمانی پێویستی جێبەجێكردنی كرد بەپێی پلان و خشتەی كات".
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە "پشتیوانی حكومەت كردەوە بۆ كەرتی تایبەت و دابینكردنی گەرەنتی بۆ هەموو پڕۆژانەی كە نوێنەرایەتی ئەولەویەتەكان دەكەن، بەتایبەتی كەرتی نیشتەجێبوون و بیناسازی كە نوێنەرایەتی خواستێكی گەورە دەكات بۆ كەرەستەكانی بیناسازی و ئاماژەی بەوە كرد وڵاتكەمان پێویستی بە سێ ئەوەندەی كارگەكانی ئێستا هەیە بۆ داپۆشین و داوای لە كەرتی تایبەتی كرد وەبەرهێنان لەم دەرفەتە گرنگە بكەن لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی حكومەت لە لابردنی بەربەستەكان و بیرۆكراسی، چونكە ئەم ڕێچكەیە دەرفەتی كاری ڕاستەقینە دابین دەكات و پیشەسازییە گەورەكان لەم شارە و شارە پیشەسازییەكانی دیكە خۆجێی دەكات".