وەزیری ناوخۆ و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتنە دەروازەی سنووری عەرعەر

ئەمنی
  • 23-05-2024, 13:49
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بەیاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا قەیس محەمەداوی، گەیشتە دەروازەی سنووری عەرعەر.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، "وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا قەیس محەمەداوی، گەیشتوونەتە سنووری دەروازەی عەرعەر ".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە، "ئامانجی سەردانەكە بەسەركردنەوەی هێزە ئەمنییەكانە كە بەرپرسن لە دەستەبەركردنی پاراستن بۆ حاجیانی ماڵی خوای پیرۆز".