ڕاوێژكارێكی حكومەت: هەڵمەتەكان یەك لە دوای یەك دەستپێدەكرێن بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان

ناوخۆ
  • 23-05-2024, 13:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فادی شەمەری،  ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆكوەزیران، دەستپێكردنی نزیكبوونەوەی هەڵمەتێكی گەورەی بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەڵمەتی دیكەش هەن كە یەك لە دوای یەك دەستپێدەكرێن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان لە شوێنی نیشتەجێبوونی رەسەنیان.
    شەمەری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  (INA)ی ڕاگەیاند: "حكومەت سەركەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەی یەكەم وەجبەی ئاوارەكانی باكووری بابل"، جەختی لەوە كردەوە "پەرۆشی سەرۆك وەزیران بۆ ئەوەی ئەمساڵ ببێتە ساڵی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەكان لە باكووری بابل و هەموو ناوچەكانی وڵات".
    ڕوونیشیكردەوە، "ئەمڕۆ 450 ئاوارە گەڕێندرانەوە ناوچەكانی باكووری بابل"، جەختیشیكردەوە "هەڵمەتێكی گەورە و بەرفراوان دەستپێدەكات بۆ ئاوەدانكردنەوەی سەرجەم ناوچە زیانلێكەوتووەكان".
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "ئەو هەوڵانە لە چوارچێوەی پابەندبوونی حكومەت دێت بە بەرنامەی حكومەت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوە، كە بەشدارە لە گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ هەموو ناوچەكانی وڵات"، ئاماژەی بە "هەوڵەكانی وەزارەتی كۆچبەران كرد بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ماڵەكانیان، لە ڕێگەی جێبەجێكردنی پلانی گشتگیر كە بریتییە لە گەڕاندنەوەی سەقامگیری و پێشكەشكردنی پشتگیری ماددی و مەعنەووی بۆ ئاوارەكان".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "هەڵمەتەكانی دیكە یەك لە دوای یەك دەستپێدەكرێن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەی ڕەسەنی نیشتەجێبوونیان لە ماوەی داهاتوودا".