بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی موئەیید، ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی شارێكی میدیایی تایبەتمەندی ڕاگەیاند.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی موئەیید، بەشداریی لە وۆرك شۆپێكی بەرفراوان كرد سەبارەت بە سەردەمی دیجیتاڵی و ئازادییەكان و دیموكراسی لە عێراق لە بارەگای یونسكۆ لە پاریس، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی عێراق لە فەرەنسا وەدیع بەتی و ژمارەیەك جێبەجێكاری باڵا لە یونسكۆ.
لە وتارەكەیدا، موئەیەد جەختیكردەوە: لەسەر پابەندبوونی عێراق بە ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان و وتیشی: دەستەكە هەوڵدەدات ڕۆڵی پێشەنگی وڵات لە ناوچەكەدا بگەڕێنێتەوە لەڕێگەی پێشخستنی ئازادی ڕادەربڕین و فرەیی و بەرەنگاربوونەوەی زانیاری هەڵە.
ڕوونیشیكردەوە: حكومەتی ئێستای عێراق گرنگییەكی زۆر بە پشتیوانیكردن و پەرەپێدانی دامەزراوەكانی ڕاگەیاندن دەدات، و وتیشی: ڕەزامەندی دراوە بۆ دامەزراندنی شارێكی میدیایی تایبەتمەند بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان.