بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند: عێراق پێشوازی لە بڕیارەكەی شانشینی نەرویج و شانشینی ئیسپانیا و كۆماری ئێرلەندا دەكات بۆ داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: كۆماری عێراق پێشوازی لە بڕیارەكەی شانشینی نەرویج و شانشینی ئیسپانیا و كۆماری ئێرلەندا دەكات بۆ داننان بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم بڕیارە هەنگاوێكی یەكەمی گرنگە بەرەو گەڕاندنەوە و چەسپاندنی تەواوی مافی دەستبەسەرداگیراوی فەلەستین، هەروەها داوای لە وڵاتانی جیهان كرد، كە بەرەو داننان بە دەوڵەتی فەلەستین و مافە ڕەواكانی گەلی فەلەستین و پشتیوانی لە خەباتی نیشتمانیان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی بچن.
رونیشیكردەوە: سەقامگیری لە ناوچەكەدا بەدەستناهێنرێت جگە لە دامەزراندنی دەوڵەتێكی فەلەستین كە قودسی پیرۆز پایتەختەكەی بێت.