بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیركردنی باندێكی مادەی هۆشبەری لە سەڵاحەدین ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هێزێك لە لیوای 43ی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدینی حەشدی شەعبی، توانی باندێكی تایبەتمەند بە بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگاكە هەڵوەشێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمە لەكاتی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی چۆنایەتیدا هات و دوای هەوڵێكی هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد كە چەند ڕۆژێكی خایاند، هێزەكە توانی باندێكی تایبەتمەند بە بازرگانی و گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای سەڵاحەدین هەڵوەشێنێتەوە و ئەندامەكانی لە ناوچەی سەید غەریب لە باشووری پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: رێكارە پێویستەكان لە دژی دەستگیركراوەكان گیراوەتەبەر.