بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، دەستگیركردنی حەوت كەسی بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری دوو كەسی داواكراویان بە تۆمەتی تیرۆر لە پارێزگاكانی بابل و میسان دەستگیركرد، دەستگیركردنەكە لە كاتێكدا بووە كە یەكێك لەوانە هەوڵی چوونە ناوەوەی پارێزگای بابلی داوە، كە دوو فەرمانی دەستگیركردنیان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە دوو ئەركی جیادا، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا، سەر بە هەمان بەڕێوەبەرایەتی، توانیان (5) بازرگان و بازاڕگەری ماددەی هۆشبەر لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدا دەستگیر بكەن، كە فەرمانی دەستگیركردنیان لە دژ دەرچووە بەگوێرەی بڕگەكانی مادەی (28ی ماددە هۆشبەرەكان)، و بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا