بەغداد - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت، دوای پێشكەشكردنی سەرەخۆشی و بەشداریكردن لە مەراسیمی پرسەی فەرمی سەرۆكی كۆچكردوی ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوەڵەكانیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دوای پێشكەشكردنی سەرەخۆشی و بەشداریكردن لە مەراسیمی پرسەی فەرمی سەرۆكی كۆچكردوی ئێران و وەزیری دەرەوە و هاوەڵەكانیان، كە لە تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی سەرۆكی كۆچكردوی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە و هاوەڵەكانیان كرد.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە سەرۆكایەتی شاندێكی فەرمی كە پێكهاتبوو لە سەرۆكی دادگای فیدراڵی و وەزیرانی دەرەوە و پلاندانان و ناوخۆ و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیران و پارێزگارەكانی بەسرە و واست، گەیشتە تاران بۆ پێشكەشكردنی سەرەخۆشی و هاوسۆزی بەناوی حكومەت و گەلی عێراقەوە لەگەڵ سەركردایەتی ئێران لەم ڕووداوە پڕ ئازارە.