مەندەلاوی: یاسای پشوەكان تیشك دەخاتە سەر ئەو بۆنانەی پەیوەستن بە هەستی عێراقییەكانەوە

سیاسی
  • 22-05-2024, 18:51
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، تەئكیدیكردەوە: كە پرۆژە یاسای پشووە فەرمییەكان كە پەرلەمان دەنگی لەسەر داوە، تیشك دەخاتە سەر ئەو بۆنانەی پەیوەستن بە هەستی عێراقییەكانەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی مەندەلاوی لە بەیاننمەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسن مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت سەرپەرشتی دانیشتنی ژمارە (26)ی ئەنجومەن بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەكالەت دەستخۆشی لە سەرجەم عێراقییەكان كرد بەبۆنەی پەسەندكردنی ئەو یاسایە، كە پشوو و بۆنە بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگا دەگرێتەوە، هاوكات سوپاسی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان بۆ هەوڵەكانیان لە هێنانەدی یاساكە و ئەو پەرلەمانتارانەی دەنگیان لەسەر یاساكە دا كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، مەندەلاوی ڕایگەیاند: سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران گرنگییەكی تایبەتی بە ڕەشنوسی یاسای پشووە فەرمییەكان داوە و سوربوو لەسەر ئەوەی ڕۆژی 18ی زولحیجە بكاتە پشووی فەرمی، بەهۆی ڕەمزی ڕۆژی غەدیر بۆ زۆرینەی عێراقییەكان، و لەبەر ئەوەی پێگەی فەرماندەی ئیمانداران نوێنەرایەتی پێگەیەكی گەورە دەكات لەنێو گەلی موسڵمانماندا.