بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی عێراقمان دەكەین بۆ پەسەندكردنی پشوی جەژنی غەدیر.
شێخ خەزعەلی لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی عێراقمان دەكەین كە ئەهلی بەیتیان خۆشدەوێت، بۆ پەسەندكردنی جەژنی غەدیر وەك پشوویەكی فەرمی بۆ ئەوەی یادی بكرێتەوە.
شێخ خەزعەلی وتی: ئێمە هەوڵی هەموو ئەو كەسانە بەرز دەنرخێنین كە بەشداربوون یان پاڵپشتی دەركردنی ئەم یاسایە بوون، لە خودای مەزن داواكارین وامان لێبكات ڕێبازی ئیمام عەلی ( سەلامی لێبێت) بگرینەبەر، و شەفاعەتی خۆی بە ئێمە ببەخشێت.