هەولێر - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی باڵای هەرێمی كوردستان بەشداری لە پرسەی سەرۆكی كۆچكردوی ئێراندا كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی باڵای هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوو لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، لە تاران بەشداریی لە پرسەی سەرۆكی كۆچكردووی كۆماری ئیسلامیی ئێران خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانیدا كرد.
ئاشكراشیكرد: شاندەكە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان و هەرێمی كوردستانی بە سەركردایەتی و حكومەت و گەلی كۆماری ئیسلامی دۆست و دراوسێ و خێزان و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەرۆك ئیبراهیم ڕەئیسی و یاوەرانی گەیاند.