ئەنجومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر یاسای پشووە فەرمییەكان دەدات و دانیشتنەكەی هەڵدەگرێت

سیاسی
  • 22-05-2024, 18:15
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە (26)ی خولی یاسادانانی یەكەم لە ساڵی سێیەمی یاسادانان لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن هەڵگرت، دوای ئەوەی دەنگی لەسەر ڕەشنوسی یاسای پشووی فەرمی دا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی دا لەسەر پێشنیاری یاسای هەمواری دووەمی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ژمارە (31)ی ساڵی 2019.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر ڕەشنوسی یاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەكانی كە بڕیاری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی (هەڵوەشاوە) دەیگرێتەوە دواخست.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پشووە فەرمییەكانی دا.