سەرۆك وەزیران بەشداری لە رێورەسمی فەرمی پرسەی سەرۆكی كۆچكردوی ئێران دەكات

سیاسی
  • 22-05-2024, 18:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی فەرمی پرسەی سەرۆكی كۆچكردوی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە و هاوەڵەكانیان كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،  بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی فەرمی سەرۆكی كۆچكردوی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە و هاوەڵەكانیان كرد، كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاران بە ئامادەبوونی  نێودەوڵەتی و فەرمی و جەماوەری بەڕێوەچوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی لە هۆڵی تایبەتی تەرمەكان سورەتی فاتیحەی خوێند و دواتر مەراسیمی دوا سەیركردنی تەرمی كۆچكردووانی ئەنجامدا.
    رونیشیكردەوە: سودانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە تاران، بە سەرۆكایەتی شاندێكی فەرمی كە پێكهاتبوو لە سەرۆكی دادگای فیدراڵی و وەزیرانی دەرەوە وپلاندانان و ناوخۆ و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆك وەزیران و پارێزگارەكانی بەسرە و واست، بۆ پێشكەشكردنی سەرەخۆشی و هاودەنگی بەناوی حكومەت و گەلی عێراقەوە لەگەڵ سەركردەكانی ئێران سەبارەت بەم ڕووداوە.