ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی سەرۆك كۆماری ئێران و هاوڵەكانی لە تاران دەست پێدەكات

جیهانی
  • 22-05-2024, 15:23
  • +A -A

    تاران -INA
    ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی سەرۆك كۆماری ئێران و هاوڵەكانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاران بە بەشداری نزیكەی ٥٠ شاندی عەرەبی و بیانی دەستیپێكرد.
    ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران، بە بۆنەی كۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و هاوەڵەكانیان، گەیشتە تاران.
    لە میانەی دیدارەكەیدا لەگەڵ سەید عەلی خامنەئی ڕێبەری مەزنی كۆماری ئیسلامی ئێران، سودانی “سەرەخۆشی لە سەید خامنەئی و حكومەت و گەلی ئێران لەسەر ئەم ڕووداوە پڕ لە ئازارە دەربڕی و جەختی لەسەر “هاودەنگیی عێراق و هاوخەمیی عێراق وەستان، وەك حكومەت و گەلێك، لەگەڵ ئێران لەم كاتە سەختانەدا كردەوە".