دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە بە ئۆتۆمبێل لەپۆلیسێكی هاتووچۆدا هەڵهات لە كەركوك

ئەمنی
  • 22-05-2024, 15:15
  • +A -A

    كەركوك - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە بە ئۆتۆمۆبیل لەپۆلیسێكی هاتووچۆدا هەڵهات لە كەركوك .
    فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی كەسێك بە ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا  لەپۆلیسێكی هاتووچۆدا دەدات و لە كاتی هەوڵدان بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەكە، دەستبەجێ تیمێكی كار بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی كەركوك پێكهێنرا ، بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی تاوان و بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتن و دەوریە و بەڕێوبەری بنكەی پۆلیسی قوریە ئەو ئۆتۆمبێلی ناساند و بۆ ماوەی نیو كاتژمێر دەستگیركرد".