بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرپەرشتی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی پەرلەمان بە وەكالەت، دانیشتنی خۆی ئەنجامدا.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت، كارەكانی دانیشتنی ژمارە (26)ی كردەوە، لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن، ساڵی سێیەمی یاسادانان، خولی یەكەمی یاسادانان".
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشكردووە، "دانیشتنەكە بە ئامادەبوونی (١٦٧) پەرلەمانتار بەڕێوەچوو".