بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعشی ڕاگەیاند كە دانی بە كوشتنی كارمەندێكی هێزە ئەمنییەكاندا ناوە لە بەغدای پایتەخت.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە، "مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی بەغدا/فەرمانگەی دژە بەرەنگاربوونەوەی مەداین توانیویانە، بە هاوكاری یەكەكانی دەستگیركردن و بە زانیارییەكی هەواڵگریی دیار هەوڵ و بەدواداچوون، بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك كە بەپێی مادەی 4/1ی تیرۆر داواكراوە بەهۆی كوشتنی ئەندامێكی پۆلیسی فیدراڵی لەكاتێكدا ئەركی خۆیان لە ناوچەی عەریفیە ئەنجامداوە".
هەروەها لە راگەیندراوكەدا ئاماژەی بەوەشكرا ، "لەڕێگەی تیمێكی كاری هاوبەشەوە كە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ تۆمارەكانی كامێرا پێكهێنرا، تاوانبارەكە دەستنیشانكرا و دەستگیركرا، كە لە كاتی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دانی بەوەدانا كە سەر بە باندە تیرۆریستییە شكستخواردووەكانی داعشە و ئەو كارانەی پێشتر باسكراون ئەنجامداوە".
هەروەها ئەوەیش هاتووەكە، "ئەو تیرۆریستە ڕادەستی دەسەڵاتی پەیوەندیدار كراوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی دژی".
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا