بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دڵنیایی دەدات بە خامنەیی لە هاودەنگیی عێراق لەگەڵ ئێران لەم كاتە سەختانەدا ، هاوكات سەید عەلی خامنەئی ڕێبەری مەزنی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژەی بەوەدا كە ئێرانیش بە هەمان شێوەی هاوكاری و خەمخۆری بەرژەوەندییە دوو قۆڵییەكان بەردەوام دەبێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ شاندێكی فەرمی گەیشتە تاران و لەگەڵ ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران سەید عەلی خامنەئی كۆبووەوە بۆ پێشكەشكردنی پرسە و سەرەخۆشی بەبۆنەی كۆچی دوایی سەرۆك كۆمار ئیبراهیم ڕەئیسی و وەزیری دەرەوە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاوڵانیان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆی بۆ بەڕێز خامنەئی و حكومەت و گەلی ئێران دەربڕی بۆ ئەم ڕووداوە ئازاربەخشە و جەختی لە سەر هاودەنگی عێراق بە حكومەت و گەلەوە كردەوە لەگەڵ ئێران لەم كاتە سەختەدا".
هەروەها سەرۆك وەزیران "ئاماژەی بە قووڵی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد و جەختی لەبەردەوام بوونی كاراكردنەوەی ڕێككەوتنە دوو قۆڵییەكانی نێوانیان كردەوە، بەتایبەتی كە عێراق لە كۆتایی ئەم مانگەدا چاوەڕێی سەردانێكی فەرمی ڕەئیسی دەكرد (خوای گەورە لێی خۆشبێت)، و مردنەكەی لەدەستدانێكی گەورە بوو بۆ ناوچەكە نەك تەنها بۆ ئێران، چوونكە كۆچكردوو كەسایەتییەك بوو بە شێوەیەكی كارا و بەرپرسیارانە كاری دەكرد بۆ ئاشتی و هاریكاری نێوان هەموو وڵاتانی ناوچەكە".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە " سودانی ستایشی ژیاننامەی سەرۆكی كۆچكردووی كرد و ئاماژەی بە پێگە و خزمەتگوزارییە بەرچاوەكانی كرد كە پێشكەشی گەلی ئێرانی كردووە و هەوڵەكانی بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی و كارەكانی بۆ پتەوكردنی هاوبەشییە بەرهەمدارەكان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە".
هەر بە پێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە ،" سەید خامنەئی جەختی لە بەهێزی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامی و عێراق كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد كە ئێران به هه مان ڕێباز بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی و گرنگیدان بە بەرژەوەندییە دوو قۆڵییەكان و ئاماژەی بەئەوەش كرد كە كۆماری ئیسلامی بە كۆچی دوایی ڕەئیسی كەسایەتییەكی بەرچاوی لەدەستداوە، چونكە بەرپرسێكی لێهاتوو و دڵسۆز بوو لە كارەكانیدا، هەروەها پێزانینی خۆی بۆ سودانی و گەلی عێراق دەربڕی بۆ ئامادەبوونی بۆ پێشكەشكردنی پرسە و سەرەخۆشی و بەشداریكردنی هاوخەمی و هاوسۆزی".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد