بەغدا - INA
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە یارییەكانی گەڕی 30ی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە تۆپی پێی پیشەگەردا بە ئەنجامدانی چوار یاری كۆتایی دێت كە دیارترینیان لوتكەی یاری نێوان قوەجەوییە و یانەی كارەبایە لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب.
یاریزانانی یانەی قوەجەوییە دروشمی سەركەوتن بەرامبەر یانەی كارەبا بەرز دەكاتەوە، بە مەبەستی قەرەبووكردنەوە و ئاشتكردنەوەی هاندەرانیان دوای یەكسانبوونیان بەبێ گۆڵ بەرامبەر یانەی مینا لە قۆناغی پێشوودا، هەر بۆیەش بەدوای خاڵێكی تەواودا دەگەڕێن بە مەبەستی ڕاوەدوونانی یانەی پێشەنگەكان خولەكە یانەی شۆرتە، لەكاتێكدا تیپی كارەبا هیوای ئەوە دەكات ئەنجامی باشی هەبێـت لە یاریەكە سەركەوتن بەدەستبهێنیت.
لە یارییەكی دیكەدا یانەی دهۆك لە یاریگاكەیدا میوانداری ڕكابەرەكەی دەكات كە یانەی زەورایە و دوای ئەوەی بە گۆڵێكی خاوێن بە یانەی نەجەف دۆڕا، هەوڵدەدات ڕێڕەوی یارییەكە ڕاست بكاتەوە، لە بەرامبەردا یانەی هەولێر ئاواتەخوازە بگەڕێتەوە سەر ڕێگای سەركەوتنەكان، دوای ئەوەی لە یارییەكەیدا یەكسانبوون دوایین تاقیكردنەوە بەرامبەر زاخۆ. لای خۆیەوە زاخۆ بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی درێژەدان بە ئاستە بەرزەكانی دەكات لەژێر سەركردایەتی تەلال بلوشی ڕاهێنەری قەتەری، لەكاتێكدا لە دێربی باكور ڕووبەڕووی یانەی هەولێر دەبێتەوە، بەو هیوایەی سیناریۆی یاریی گەڕانەوە دووبارە بكاتەوە كە بە كوڕانی یانەی زاخۆ كۆتایی هات .هەروەها یانەی كەربەلا ڕووبەڕووی یانەی نەفت میسان دەبێتەوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات