بهغدا-INA - ویسام الملا
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان، عەتوان ئەلعەتوانی، دووپاتی کردەوە کە وەزیرانی دارایی و پلاندانان یەکەم کەسن کەلهلایهن لیژنەکە میوانداری بكرێن سەبارەت بە خشتەکانی بودجە، وتی" دەنگدان لەسەر خشتەکانی بودجە لە نۆیەم تێناپەڕێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا.
ئەلعەتوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: "خشتەی بودجەی ساڵی 2024 گەیشتووەتە ئەنجوومەنی نوێنەران، بە تایبەتی لە نووسینگەی سەرۆکی ئهنجوومهن بەوەکالەت و چاوەڕوانی گەیشتنیان بۆ لیژنەی دارایی دهكهین، وودجەی ساڵی 2024 نزیکەی ٢١٠ تریلیۆنە، دابەشکراوە لەنێوان بودجەی ئێستای نزیکەی ١٥٥ تریلیۆن و بودجەی وەبەرهێنانی ٥٥ تریلیۆن بە کورتهێنانی ٦٦ تریلیۆن دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد" رێڕەوی دیاریکراومان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و دیراسەکردنی ئەو خشتانە بریتییە لە پێداچوونەوە بە ناوەڕۆکی ئەو خشتانە و دیراسەکردنیان بە وردی ویەکەم ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە وەزیری دارایی دەبێت و پاشان وەزیری پلاندانان”.
ئاشکراشیکرد" دوای ئەوە داتای بودجەی ئێستا و وەبەرهێنان شیدەکرێتەوە، چونکە 55 ترلیۆن دینار ژمارەیەکی زۆرە، دەبێت زیادبوونەکە شیبکرێتەوە، تەنانەت ئەگەر کەمیش بێت".
سەبارەت بە بودجەی وەبەرهێنان، ئەلعەتوانی جەختی لەوە کردەوە کەمیکانیزمی پەسەندکراوی دابەشکردنی ئەو بڕە پارانە، چ بەسەر وەزارەتەکان و چ لەسەر پارێزگاکان، لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت و شیکاری بۆ دەکرێت، و دوای ئەوە ڕاپۆرتەکە دەنووسرێت و دەخرێتە بهردهستی ئەنجوومەنی نوێنەران، و دواتر خشتەکانی بودجە لەگەڵ ڕاپۆرتەکەدا دەخرێنە بەردەم ئەنجومەن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد كهلیژنەکە زۆر پهرۆشه بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکە بە زووترین کات، بەو پێیەی دەنگمان لەسەر بودجەی سێ ساڵە دا بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت بە ئاسوودەیی کاربکات.
ئهوهشی راگهیاند كهخشتەی بودجە دەبێت بەپێی ستاندارد و تایبەتمەندییەکان بێت سەبارەت بە دابەشکردنی دادپەروەرانە، داهاتی نەوت و نانەوتی، و ئەوەی لە ماوەی بودجەی ساڵی 2023دا بەدەست هاتووه. بەم شێوەیە فشاری کات و باشترکردنی ئەدای بودجە و بەرهەمهێنانی تێکەڵ دەکەین بە شێوەیەکی گونجاو کە ئاسانکاری بکات و ماف بە هەموو پارێزگارەکان و وەزیرەکان بدات، ئاماژەی بەوەشکرد کەدەنگدان لەسەر خشتەکانی بودجە لەناو ئەنجومەندا لە ٩ی حوزەیرانی داهاتوو زیاتر تێپهر ناكات ، بەهۆی پشووی ئهنجوومهنی نوێنهرانهوه."
لهكۆتایی دا ویت" بودجە لە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمدا بازنەی یاسادانان ناگرێتەبەر، بەڵکو پرۆسەی دەنگدان دەگرێتەوە، کە ئەرکێکە بە لیژنەی دارایی سپێردراوە.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات