محەممەداوی جەخت لەسەر گرنگی هاوکاری لەگەڵ ناتۆ دەکاتەوە لە ئەرکەکانی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان

ئەمنی
  • 21-05-2024, 22:26
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا قەیس ئەلمحەممەداوی، جەختی لە گرنگی هاوکاری نێوان عێراق و ناتۆ لە ئەرکەکانی ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنان کرد.
    لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، وبەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" محەمەداوی پێشوازی لە فەرماندەی پێشووی نوێنەرایەتی ناتۆ، لیوا خۆسێ ئەنتۆنیۆ ئەگوێرۆ کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرک و کاره‌كانی لە عێراق.
    لە کۆبوونەوەکەدا لیوا لۆکلۆس شنێرس فەرماندەی نوێی هێزەکانی ناتۆ لە عێراق و شاندی یاوەری ئامادەبوون و لیوا محەممەداوی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەی لە عێراق".
    بەگوێرەی بەیاننامەکە، باسیان لە هەوڵەکانی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق کرد لە پێدانی مەشق و ڕاوێژ و ڕاوێژكردن بە هێزە ئەمنییەکانمان.
    جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جەختی لە توانای یەکە ئەمنییەکان کردەوە بۆ بەڕێوەبردنی مەلەفی ئەمنی و گرنگی هاوکاری لە ئەرکەکانی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان بۆ بنیاتنانەوە و بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە ئەمنییە جیاوازەکان بەتایبەت سوپای عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و هێشتنەوە خێرایی لەگەڵ گەشەسەندنی زانستی و تەکنەلۆژی.
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان زۆر بەپەرۆشە بۆ گەیشتن بە دیدگا و ئامانجەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە بنیاتنانی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بە هاوکاری و کاری هاوبەش لەگەڵ وەزارەتەکان و سەرکردایەتی بۆ گەیشتن بە ئامانجە پێویستەکان”.