بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا جەختیان لە گرنگی كۆبوونهوهی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئۆکرانیا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێگەیشت، کە تیایدا بانگهێشتنامەیەکی فەرمی پێشکەشکرد بۆ سەرۆک وەزیران بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرهی (ئاشتی لەئۆکرانیا) کە لهمانگی داهاتوو لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد لەم پهیوهندییه تهلهفۆنییهدا گفتوگۆکرا لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی كۆبوونهوهی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئۆکرانیا بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها هاوکاریکردن لە بوارەکانی ئاسایشی خۆراک و وزەدا.
بهیاننامهكه وتی: ههر سهرۆك تیشكیان خستهر سهر كاری كۆمپانیا ئۆکراینیەکان کە لە عێراق کاردەکەن و هەنگاو و ڕێکارەکانی حکومەت لە دابینکردنی ژینگەی وەبەرهێنانی لهبار کە هاندەری کار و وەبەرهێنان بێت.