بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی، کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لە دۆره ئاڕاستە كرد که گرنگه بەرهەمە نەوتییەکان بهشێوهیهكی رێك وپێك دابهش بكرێن، ئەمە جگە لە مۆدێرنکردن و پەرەپێدانی شوێنەکانی دابەشکردن.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، سەردانی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لە دۆره کرد، وسەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیهكی كرد لهگهڵ بەرپرسانی کۆمپانیاکە بە ئامادەبوونی جێگری سکرتێری کاروباری دابەشکردن، عەلی مەعرەج و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای حسێن تالیب، وتێدا پێداچوونەوە بە چالاکیی و پلانەکانی کۆمپانیاکە کرا.
ههروهها وەزیری نەوت بازاڕێکی خێرخوازی کردەوە، داهاتەکەی بۆ ئەو کەسانە تەرخانکراوە کە بەدەست نەخۆشییەكانی شێرپەنجەوە دەناڵێنن. هەروەها وەزیری نەوت گەشتێکی بۆ دامەزراوە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆمپانیاکە کرد و چاوی بە کارمەندەکانی کەوت".
وەزیری نەوت گوتیشی: وەزارەت لە پێشەنگی ئەو وەزارەتانە بووه کە جێبەجێکردنی بەرنامەی پارەدانی ئەلیکترۆنییان لە هەموو ڕووەکانی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان جێبەجێ کرد، و جیاکاریشی لەم بوارەدا بەدەستهێنا سەرەڕای ئاستەنگە زۆرەکان ونوێی ئهم ئەزموونه لە عێراق، جەختی لەوە کردەوە کەوەزارەتەکەی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی ناوهرۆكی بەرنامەی حکومەت بۆ خزمەتکردنی بهرژهوهندی گشتی".
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەدا گرنگه بزاڤی دابهشكردنی بهرههمه نهوتییهكان بهشێوهیهكی رێك وپێك بێت و شوێنەکانی دابەشکردنشی مۆدێرن بكرێن و پەرەپێپێبدرێت".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات