بەغداد/ INA
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نووێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیلەوە کردەوەکە ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی هاریکای یاساڕێژی دەکرێته بەرنامەیەکی کاری هاوبەش.
شاخەوان لە وتەیەکیدالەکۆنگرەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکردووە وتی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەوپێشنیازو بۆچوونانە تێدەگات کە خرانەڕوو لەپێناو داڕشتنی میکانیزمی گونجاو بۆ گەیشتن بە هەماهەنگیەکی تەواوی هاریکاری نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان.
وتیشی ئەو شتانەی کەلەسەری ڕێککەوتین دەبێتە بەرنامەی کاری هاوبەش لەنێوان دەزگای یاساڕێژی و ئەنجومەنەکانی پارێزگاکان، بابەتی یاساڕێژی وچاودێریکردنی جێبەجێکردنی بودجە، وکاراکردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگی لەنێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان لەوپەڕی گرنگی وپێویستیدایە بۆ بەرەوپێشبردنی بارودۆخی پارێزگاکان و دابینکردنی هەلی کاروجێبەجێکردنی پڕۆژە ستڕاتیژیەکان.
هەروەها پێداگریشی کرد لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکانی گەشەپێدان لەسەرجەم کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردەو فێرکردن و ئابووری و چارەسەرکردنی کێشەی نیشتەجێکردن وبەهێزکردنی دەزگا ئەمنیەکان وجێبەجێکردنی یاساو چەسپاندنی سەقامگیری ودابینکردنی ئەمنیەت، بەهەمانشێوەش پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان کە بەبنەمایەکی سێستمی نامەرکەزی هەژماردەکرێت.