بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، موحسین ئەلمەندەلاوی، پشتڕاستی کردەوە کە کۆنگرهی هاریکاری یاسادانان و چاودێری قۆناغێکی نوێی هاوبەشی دادەمەزرێنێت، هاوکات داوای پەرەپێدانی بەرنامەی خزمەتگوزاریی گەورە مەبەست و واقیعی دەکات کە لەگەڵ پێداویستییەکانی پارێزگارەکان.
مەندەلاوی لە وتارێکدا لە میانەی چاودێریكردن و ئامادەبوونی لەکۆنگرهی هاریکاری یاسادانان و چاودێری لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی ئهو پارێزگایانه کە بههەرێمێک ڕێکنەخراون، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمانی (یاسایی، دارایی و پلاندانانی ستراتیژی، هەرێم و پارێزگا ڕێکنەخراوهكان به هەرێم )، و سەرۆک و جێگر و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە هۆڵی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس لەناو بینای ئەنجوومەنی نوێنەران، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئەمڕۆ) INA) تێدا ئامادهبوو وتی" کۆنگرهکە قۆناغێکی نوێی یەکگرتن لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان دادەمەزرێنێت، و ئامانجی ڕێکخستن و پەرەپێدانی میکانیزمی هاوکاری لە نێوانیاندایە، و سەرەتای قۆناغێکە کە هەمووان بەشداری تێدا دەکەن بەرەو ( هاوبەشی یاسادانان و چاودێریکردن) و نوێنەرایەتیکردن بۆ پێشکەشکردنی ئەدای باشتر، ئاماژه بهگرنگی ناوەندکردنی دیدگا و سیاسەتەکاندا لە هەمان کاتدا گرنگی پاراستنی تایبەتمەندی هەرێم و پارێزگاکان و دەسەڵاتە یاساییەکانیان، بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە چەقبەستووەی کە لە ئەنجامی گواستنەوە لە ناوەندگەرایی توندەوە بۆ لامەرکەزی ئیداری و دڵنیابوون لە سەرکەوتن.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت پێشنیاری کرد کارکردنی هاوبەشی نێوان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ یاسادانان و جێبەجێکردنی یاسا فیدراڵیەکان، بەتایبەتی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ههبێت، ئهمهش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەستوور گەرەنتی پشکی دادپەروەرانەی بۆ هەرێمەکان و پارێزگاکان کردووە بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئەوان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ دەکەن، جگە لە دامەزراندنی میتۆدۆلۆژیای هاوکاری و هاوبەشی کە گەرەنتی بوونی بۆچوونەکان سهبارهت بهبودجە دەکات بە ئامانجی گرنگیدان بە دیدگای ئەنجومەنی یاسادانانی پارێزگاکان بۆ دڵنیابوون لە دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتی بودجە بەپێی میکانیزمە دەستوورییەکان و بەرنامەی حکومەتی فیدراڵی و بەرنامەکانی حکومەته ناوخۆییهكان.”
مەندالاوی داوای لە حکومەتە ناوخۆییەکان کرد کەبەرنامەی خزمەتگوزاریی گەورە مەبەست و واقیعی پەرەپێبدەن ههبێت کە گونجاو بێت لەگەڵ پێداویستییەکانی پارێزگاکان و مەنهەج و بەرنامەکانی حکومەتی فیدراڵی، ههروهها جەختی لەوە کردەوە كهئاواتەخوازه بگهن بە دیدێکی هاوبەش بۆ یاسادانان و چاودێریکردن و کاری نوێنەرایەتی، و لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش و کارکردن بۆ پاراستنی دەسەڵاتە دەستورییە تایبەت و هاوبەشەکانی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتە ناوخۆییەکان، و کەمکردنەوەی بۆشایی و كهلێنهکان بۆ کەمترین ئاست."
سهرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهران بهوهكالهت ڕایگەیاند" ڕوونی دیدگای سیاسی و یاسادانانی داهاتوو دەبێتە هۆی زیاتر پهرهپێدانی ڕەشنووسی یاساكانی ئەنجومەنی فیدراڵی، و ڕوونکردنەوەی ئامانج و دەسەڵاتەکانی، بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە تەواوکردنی ژووری یاسادانانی دووەم، کە بەرپرسیارە لە ڕەچاوکردنی یاسای فیدراڵی".