بەغداد/ INA
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە خشتەکانی بودجەی لەحکومەتەوە وەرگرتووە.
فەرمانگەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران سەفوان بەشیر ئەمڕۆ خشتەکانی بودجەی لە حکومەتەوە وەرگرتووە.
ئاماژەشی بەوەدا کە ئەویش بەدەوری خۆی خشتەکانی بودجەی حەواڵەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە.