بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ ... پۆلیسی ڕەسافە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ئەعزەمیە جێبەجێدەکات

ناوخۆ
  • 21-05-2024, 13:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچەی ئەعزەمیە جێبەجێدەکات.
    بەیاننامەی وەزارەت کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە هێزێکی پۆلیسی  ڕەسافە لەگەڵ هێزێکی ڕەسافەی یەکەم فەوجی فریاکەوتن و تەیمەکانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی دیکە دەستیان کرد بە پشکنین لە ناوچەی ئەعزەمیە لەبەغداد بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە لەدەرەنجامدا 72 کەس دەستگیرکران کەسەرپێچی یاساییان کردبوو ، 32 بیانیش دەستگیرکران لەبەر سەرپێچی لە یاساکانی نیشتەجێبوون ، جگەلە چوارکەسی دیکە کە بەنایاسایی چەکیان هەڵگرتبوو لەگەڵ دەستگرتن بەسەر چوارپارچە چەکی نایاسایی، هەروەها کەسێکیش دەستگیرکرا کە 20 بوتڵی خواردنەوەی کحولی پێبووە، هێزەکانیش پاش تەواوبوونی ئۆپەراسیۆنەکە بەسەلامەتی گەڕانەوە بنکەکانی خۆیان.