سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان عێڕاق و سەڵتەنەی عومان

سیاسی
  • 21-05-2024, 13:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید جەختیکردەوەسەرئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری نێوان عێڕاق و سەڵتەنەی عومان.
    بەیاننامەی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار لەکۆشکی بەغداد  پێشوازیکرد لە باڵیۆزی سەڵتەنەی عومان لەعێڕاق حامد کوڕی ئەحمەد عیدڕوس بەبۆنەی کۆتایی ئەرکەکانی لەعێڕاق.
    سەرۆک کۆمار لەمیانەی دیدارەکەدا جەختیکردەوەلە گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری نێوان هەردوولا ودەسخۆشی لەڕۆڵی سەڵتەنەی کرد لەپشتیوانیکردنی سەقامگیری وئاسایشی هەرێمی، هەروەها سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی ئاڕاستەی خاوەن شکۆ سوڵتان هەیسەم کوڕی تاریق و جێگرەکەی  خاوەن شکۆ زی یەزەن کوڕی هەیسەم کوڕی تاریق کرد وهیوای لەشساغی بۆ خواست.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی سەڵتەنەی عومان سوپاس وڕێزی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ گرنگیدان بە پەڕەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردوولا و  وهیوای خۆشی و پێشکەوتنیشی بۆ گەلی عێڕاق خواست.